هاوسه‌رۆكی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات له رۆژی جیهانی ئاشتیدا داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كات پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا به ئاشتییانه چاره‌سه‌ربكات و دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا بكات.
ململانێكانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامه، له‌نوێترین لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لكترۆنی عه‌ره‌بی، حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق لێپرسراوانی هه‌رێم به به‌قاچاخبردنی نه‌وت تۆمه‌تبارده‌كات و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش قسه‌كانی شه‌هرستانی ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌دواچونی كێشه‌ی موڵكداریه‌كان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك وه‌فدێكی پارێزگای كه‌ركوك له كۆتایی مانگی رابردودا سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد‌و له‌گه‌ڵ لایه‌ن‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی كێشه‌كه‌دا كۆبونه‌وه.
له ماوه‌ی 5 كاتژمێردا 4 كه‌س له شاری هه‌ولێر كوژران كه 3 كه‌س له كوژراوه‌كان كارمه‌ندی بانكن و كه‌سێكیشیان به‌رپرسێكی حزبیه، جگه له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندێكی میللی دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆچی دوایدا.
دوای تێپه‌ربوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری دروستكردنیداو دوای دووساڵ به‌سه‌رته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌دا تائێستا پڕۆژه‌ی 140 خانووی هه‌واری زانكۆی سلێمانی به‌هۆی نه‌بوونی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گۆڕینی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی له‌پڕۆژه‌كه‌دا دابه‌شكردنی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆدا راگیراوه.
به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌ی مانگی ئه‌یلول خه‌رج ناكات.