نوێترین توێژینەوەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى
کە ئەوکەسانەى چەرەسات لە سیستمى خۆراکیی رۆژانەیاندا هەیە چەندین سودى تەندروستى
وەردەگرن و کەمتریش توشى قەڵەوبون و زیادبونى کێشیان دەبن.
تەندروستى:KNNC
نوێترین تویژینەوە کە لەلایەن چەندین پسپۆرى خۆراکییەوە ئەنجامدراوە
گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە خواردنى رۆژانەى چەرەسات دەبێتەهۆى وەرگرتنى چەندین
سودى تەندروستى و ئەو کەسانە هەم کەمتر قەڵەو دەبن، هەم مەترسیی توشبونیان بە
قەڵەوى لە داهاتو کەمتر دەبێت.
بیانکا تامبۆریلۆ، پسپۆڕى خۆراکیی ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە چەرەسات خۆراکێکى زۆر گرنگە بۆ لەدەستدانى کێش، چونکە دەوڵەمەندە بە
چەوریی تەندروست و هەستى تێربون زیاد دەکات.
رێنمایی داوە لەوەى بەهۆى بەرزى رێژەى کالۆری
لە چەرەسات دورنەکەونەوە و رۆژانە لانیکەم دوو جار بیخۆن.
سودەکانى چەرەسات بۆ لەدەستدانى کێش:
بادەم یەکێکە لەو چەرەساتانەى کە جەستەت پڕدەکات
کە بەها خۆراکییە بەرزەکان و ئامانجت بۆ لەدەستدانى کێش بۆ بەدەستدەهێنێت، دوو ژەم
بادەم بڕى 7 گرام ریشاڵى تێدایە و ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەى هەوکردن لە
جەستەدا و مەترسییەکانى توشبون بە نەخۆشییەکانى دڵ کەم دەکاتەوە و سیستمى هەرسیش
رێکدەخاتەوە.
گازۆ-ش یەکێکى دیکەیە لەو چەرەساتانەى کە
سودێکى زۆرى هەیە بۆ لەدەستدانى کێش و هێشتنەوەى جەستە بە تەندروستى.
گوێز-یش کارى ئەو بەشەى مێشک چالاک دەکات کە
کۆنتڕۆڵى هەستى تێربون دەکات و وادەکات ئەو هەستە زۆرەى بۆ خواردن هەیە نەمێنێت و
بەمەش کێشى لەش دادەبەزێت.
156 جار خوێندراوەتەوە