قوربانیی هەیە... فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنورى قەزاى ماوەتیان بۆردومان کرد

KNN : Kurdish News Network
02:54 - 06/02/2025
کوردستان
وێنە؛ ئەرشیف
+
-

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا  دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەی سنورى قەزاى ماوەتیان بۆردومان کرد و دژەتیرۆرى هەولێریش دەڵێت: "بەرپرسێکى سەربازیی و دوو ئەندامى پارتى کرێکارانى کوردستان کوژراون".


هەواڵ:KNNC

 

کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دوو جار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەیان لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومان کردوە  یەکێک لە بۆردومانەکان کەمتر لە دو کیلۆمەتر دور بوە لە شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتییانی مەدەنییەوە.

 

وتیشی: هەرچەندە بۆردومانەکە نزیک بوە لە گوندەکانەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.

 

لای خۆشییەوە کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوى سی پی تی ئەمەریکی رایگەیاند، بۆردومانەکە بەشێوەیەکی چڕ لە کاتژمێر10:47 خولەکی پێشنیوەڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەنجام دراوە .


هەر لەبارەى ئەم بۆردومانەوە دژەتیرۆری هەولێر ئاشکرایکرد، بۆردومانەکە بۆسەر دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان بوەو بەهۆیەوە، بەرپرسێکی سەربازی و دو ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە و دو ئەندامی دیکەش بێسەروشێنن.

61 جار خوێندراوەتەوە