لەپۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (Truth Social)
سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: دوای كۆتایی هاتنی جەنگ ئیسرائیل كەرتی غەززە رادەستی
ئەمەریكا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی جەنگ ئیسرائیل
کەرتی غەززە رادەستی ئەمەریکا دەکات، بەبێ
بونی هێزەكانی ئەمەریكا تیایدا سەقامگیر دەبێت ئەو كاتە فەلەستینییەكان لە
كۆمەڵگەیەكی سەلامەتتر و جوانتردا نیشتەجێ دەكرێنەوە.
وتوشیەتی: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەگەڵ تیمە گەورە بەئەزمونەكانی
جیهان كار لەسەر بنیادنانەوەی كەرتی غەززە دەكات بەجۆرێك كە دەبێت بەیەکێک لە گەورەترین
پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەر زەوی.
رۆژی سێشەممەی رابردو، سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژەكەی خۆی بۆ كەرتی غەززە
ئاشكراكرد كە دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر ببێت بە موڵكی ئەمەریكا و بۆ ئەو مەبەستەش
داوای لە میسر و ئوردن كردبو كە دانشتوانی كەرتی غەززە كۆچ بۆ وڵاتانە بكەن، ئەوەش
فەلەستینیەكان و جیهانی توشی شۆك كرد.
بەهۆی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە (7ـی ئۆكتۆبەری 2023)
كەرتی غەززە وێران بوە و بەهۆشیەوە نزیكەی (50) هەزار گیان لەدەستدان و زیاتر لە (100)
هەزار برینداری لێكەوتەوە.
372 جار خوێندراوەتەوە