بۆ روبەڕوبونەوەی هێرشەكانی روسیا، فەرەنسا یەکەم فڕۆکەی هێرش بەری لە جۆری
میراج (2000)ـی رادەستی ئۆکرانیا کرد.
هەواڵ: (KNNC)
سێباستیان لێکۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)
بڵاویكردەوە؛ ئەمڕۆ یەكەم فڕۆكەی جەنگی هێرش بەری لە جۆری میراج (2000)ـی رادەستی
سوپاری ئۆكرانیا كردوە بۆ پارێزگاری كردن لە ئاسمانی وڵاتەكەیان و روبەڕوبونەوەی
هێرشەكانی روسیا.
وتیشی: پێشتر لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە كە بەڵێنی بەئۆكرانیا
دابو كە ئەو جۆرە فڕۆكەیان بۆ دابین بكات، بۆیە دوای چەند مانگێك لەمەشق و
راهێنانی فڕۆكەوانەكانیان لەفەرەنسا ئەمڕۆ فڕكەكانیان رادەستكراوە.
ئۆکرانیا لەژێر هێرشی توندی ئاسمانی فڕۆكەكانی روسیادایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگری
ئاسمانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند: لە (24)
كاتژمێری رابردودا مۆكسۆ بە (77) فڕۆكە هێرشی چڕیان كردوەتە سەر وڵاتەكەی و
لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە وەڵام دراونەتەوە و (56) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیایان
بەئامانج گرتوە.
ئەوەی خستوەتەڕو، هێرشی درۆنەكانی روسیا ناوچەکانی خارکیڤ، پۆلتاڤا، سومی،
کیێڤ، تێرکاسی، چێرنیهیڤ، ژیتۆمیر، ڤینیتسیا، زاپۆریژیا، دنیپەر، پترۆڤسک و ئۆدێسایان
کردە بەئامانج گرتوە.
بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا ئاژماەی بۆ ئەوەشكردوە، شەوی چوارشەممە سوپای
وڵاتەكەی توانیویانە كە فڕۆکەخانەی پریمۆرسکۆ - ئەختارسکیان لە ناوچەی کراسنۆدار لە
روسیا بەئامانج بگرن و زیان بە ئەو وڵاتە بگەیەنن.
562 جار خوێندراوەتەوە