دوای تێپەڕینی (12) رۆژ مانگرتن
بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، (13)
مامۆستا مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتوە، لە ئێستادا تاكە داواكارییشان لە
خەڵكی هەرێم پاڵپشتی جەماوەرییە
و دەشڵێن: بەبەڵێنی درۆ مانگرتن ناشكێنن.
هەواڵ: (KNNC)
لەو بارەیەوە، هادی
حەمەڕەشید، مامۆستای مانگرتو لەژێر خێمەكەیانەوە لە بەرنامەی پرسی رۆژدا بە (KNN)ـی راگەیاند: دوای (12) رۆژ
مانگرتن لە خواردن، دۆخی تەندروستییان باشە و بڕیاریشیان داوە بۆ بەدەستهێنانی
مافەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لەسەر خەباتە مەدەنییەكەیان
بەردەوامبن
وتیشی: بەهۆی گوێ نەگرتنی
حكومەت لە داواوكارییەكانیان، بۆ ماوەی (10) كاتژمێر وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوەتەوە،
بەڵام بەهۆی تێكچونی تەندروسیان و لەژێر رێنماییەكانی تەندروستی دەستیان
بەوەرگرتنی چارەسەر كردوەتەوە.
مامۆستا مانگرتوەكە سوپای
پشتیوانییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات كە بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵیان دەمێننەوە،
رونیشكردەوە؛ نایانەوێت هاوڵاتیان بەزەییان پێیاندا بێتەوە، بەڵكو دەیانەوێت هاوڵاتیان
سۆزیان بگۆڕن بۆ توڕەیی لە دەسەڵات، بەنیگەرانیشەوە وتی؛ ژمارەیەك لە پەیجە
سێبەركانی حزبە دەسەڵاتدارەكان درۆ و بوختان بۆ مامۆستایان دەكەن.
هادی حەمەڕەشید، مامۆستای
مانگرتو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر چەندینجار بەڵێن بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی
هەرێمی كوردستان دراوە و هیچ یەكێكیش لە بەڵێنەكان جێبەجێ نەكراون، بۆیە
بەدڵنیاییەوە مامۆستیانی مانگرتو بەبەڵێنی درۆ مانگرتن ناشكێنن.
237 جار خوێندراوەتەوە