تەندروستی غەززە بڵاویكردوە،
قوربانیانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە (160) هەزار كەس نزیك
بوەتەوە و بەردەوام ژمارەكەش زیاددەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی
تەندروستی غەززە رایگەیاند: قوربانیانی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای
ئیسرائیل لە (7ـی تشرینی یەكەمی 2023)ـوە بۆ نزیكەی (160) هەزار كەس بەرزبوەتەوە
كە لەو ژمارەیە (48) هەزار و (181) گیان لەدەستدان و (111) هەزار (638) كەسی دیكە
بریندابون.
وتیشی: دوای ئاگربەستی
جەنگی غەززە، بۆ یەكەمجار تەرمی (26) هاوڵاتی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە كە (22)
تەرمیان لەژێر تەلار و باڵەخانە روخاوەكاندا دەرهێنراونەتەوە، هەروەها چوار تەرمەكەی
دیكەیان تازە گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ پێنج برینداری دیكە.
ئەوەیخستوەتەڕو، دوای تەواوبونی
كۆكردنەوەی زانیاری و تۆماركردنی داتاکانیان و پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی دادوەری،
فایلی (572) گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە تای ئێستا تەرمەكانیان نەدۆزراونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی هێرشەكانی سوپای
ئیسرائیل بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی، ژمارەیەكی زۆریان لە ماڵەكانیاندابون، بەهۆی
روخانی تەلار و باڵەخانەكان بەسەریاندا چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی قوربان بەگشتی و
گیان لەدەستدان بەتایبەتی زۆر زیاتر بێت، بەڵام لە ئێستادا تیمەکانی
تەندروستی و بەرگری شارستانی ناتوانن بەباشی بەدواداچونەكانیان بكەن.
110 جار خوێندراوەتەوە