وەیزری دەرەوەی ئێران
رایگەیاند، وڵاتەکەی بە یەک مەرج ئامادەیە بۆئەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکات.
هەواڵ:KNNC
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،
هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی پێویستی بە دانوستان هەیە، بەڵام ناکرێت لەژێر
زۆرترین فشاردا بێت، چونکە لەو دۆخەدا ناچێتە چوارچێوەی دانوستانەوە بەڵکو دەبێتە
خۆرادەستکردن.
وتیشی: ئێران ئامادەیە
بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، بەڵام لە فشاری سیاسەتی دۆناڵد ترەمپدا نا.
لێدوانەکەی عێراقچی دوای ئەوەهات، کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی
ئێران، داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد، دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەکات.
ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ
ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، چین و ڕوسیا گەیشتە ڕێککەوتن و لە بەرامبەر
سوککردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەری، سنوردارکردنی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەپاند.
بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە یەکەم خولی خۆیدا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزای توندی بەسەر
ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی هاوبەشە ئەوروپییەکانی.
ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە جەختیکردەوە،
پشتیوانی لە "رێککەوتنی ئاشتی" لەگەڵ ئێران دەکات، بەڵام ناکرێت هەرگیز
ئەو وڵاتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
791 جار خوێندراوەتەوە