هەسەدە: لە 24 کاتژمێردا ژمارەیەک چەکدار کوژران و پێنج سەربازی تورکیا برینداربون

KNN : Kurdish News Network
02:14 - 09/02/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە کوژرانى ژمارەیەک چەکدار و برینداربونى پێنج سەربازی تورکیای لەماوەى 24 کاتژمێردا راگەیاند، ناسنامەی هەشت شەرڤانی شەهیدیشی ڕاگەیاند.

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە راگەیاند، هێزەکانیان لە میحوەری پردی قەرەقۆزاق ژمارەیەک چەکداریان کوشتوە و پێنج سەربازی تورکیاشیان بریندار کردوە، هەروەها ئۆتۆمبێلیکی گروپە چەکدارەکانیشیان تێکشکاندوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی دەوروبەری بەنداوی تشرین و چەندین گوندی دەوروبەری پردی قەرە قۆزاق لە باشوری کۆبانێ و چەند ناوچەیەکی دیکە، بەوهۆیەشەوە زیانی زۆری ماددی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان کەوتوە. 

 

هەسەدە لە راگەیاندراوێکی دیکەدا، ناسنامەی هەشت شەڕڤانی ئاشکراکرد کە لە نێوان 21ـی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردو تاکو 7ـی شوبات شەهید بون.

73 جار خوێندراوەتەوە