وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى ناڕەزایەتییەکانى
مامۆستایان و ئەو گرژیی و رێگرییانەى لە مامۆستایان دەکرێت دەڵێت: کۆمەڵێک کەس و
لایەنن و دەیانەوێت سود لەم دەرفەتە وەربگرن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى ناوخۆ لە
بەیاننامەیەکدا دەڵێت: چەند رۆژێکە لە سنوری سلێمانی گردبونەوەی
ژمارەیەک فەرمانبەر بەدیدەکرێت، داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی
هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان و
لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە
و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچون هەیە و هەماهەنگی
لەگەڵ بەغداد لە هەوڵی چارەسەرکردنی بابەتە هەڵواسراوەکانین.
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە، کۆمەلێک
کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ
مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لە یاسا دەرچو ، پ. ک.
ک و کەسانی تر سود لەو دەرفەتە وەردەگرن.
دەڵێت: ئەو لایەنانە نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشى ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری
بهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان، هەر هەوڵێک
بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رێگرییان لێدەکرێت و هەر هەوڵێک بەدەر لە یاسا
و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت.
288 جار خوێندراوەتەوە