سەرۆككۆماری عێراق، لەبارەی پرسی موچەی موچەخۆرانی
هەرێمى کوردستان، سكاڵایەكی لەسەر سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی فیدراڵ
تۆمار كرد، داواكارە پرۆسەی تەوتین بۆ موچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بكرێت.
هەواڵ:KNNC
هاوڕێ تۆفیق، لێپرسراوی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی
كۆماری عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆككۆماری عێراق، سكاڵایەكی
لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی لە دادگای فیدراڵی تۆمار كردوە، سكاڵاكەش بەهۆی
دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە تۆمار كراوە.
رونیشى كردەوە: سكاڵاكە لە 20ی مانگی رابردو تۆمار
كراوە، لەو ماوەیەدا چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بون، ئاماژەی بەوەكرد: رۆژی 12ی ئەم
مانگە دادگا بەسكاڵاكەدا دەچێتەوە و چاوەڕوانن دادگای فیدراڵی بڕیاری دەستوریی خۆی
دەربكات.
لێپرسراوی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق،
وتیشی: داوایان لە دادگای فیدراڵی كردوە، فەرمانی وەلائی دەربكات بۆ خەرجكردنی موچەی
موچەخۆرانی هەرێم بەشێوەیەكی بەردەوام و بێ دواكەوتن و بابەتە هونەرییەكان نەبنە هۆكاری
دواخستنی موچە.
188 جار خوێندراوەتەوە