کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 10/02/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە، دەشڵێت: لە قۆناغی ئامادەکارییدان بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دووشەممە، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، وەک کۆمسیۆن ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە کە بڕیارە لەمساڵدا ئەنجامبدرێت.

 

 

راشیگەیاند، لە ئێستادا ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگا جیاجیاکان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران، بەشە جیاوازەکانی کۆمسیۆن بەردەوام لە راوێژدان بۆ هەماهەنگی و ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

 

 

دادوەر عومەر باسی لەوەشکردوە، لە قۆناغی ئامادەکاریدان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوەدەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردن.

 

بڕیارە لە (26/10/2025)، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

224 جار خوێندراوەتەوە