نوێترین توێژینەوە دەریخستوە كە خەوتن زیاتر لە
9 كاتژمێر لە شەو و رۆژێكدا ئەگەری خاوكردنەوەی كاری مێشك و دروستبونی خەمۆكیی لە
كەسەكاندا زیاد دەكات.
تەندروستی:KNNC
بەپێی ئەو
توێژینەوەیەی لە گۆڤاری (ئەلزایمەر ئاند دمێنشا) بڵاوكراوەتەوە زۆر خەوتن
كاریگەریی هەیە لەسەر كەمبونەوەی توانا هەستپێكردن لە مرۆڤدا كەم دەكاتەوە.
ئەو
توێژینەوەیە لەسەر زیاتر لە هەزار و 800 كەس ئەنجام دراوە كە تەمەنیان لەنێوان 27
بۆ 85 ساڵیدا بوە و تێیدا توێژینەوە لەسەر كاتی خەوتنی ئەو كەسانە و توانا
مێشكییەكانیان كراوە.
توێژەران
گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی زیاتر لە 9 كاتژمێر لە شەو و رۆژێكدا
دەخەون توانای هەستەكانیان كەم دەبێتەوە هەروەها توشی كێشەی خەمۆكیی دەبن.
ئەوەش رونكراوەتەوە كە پێویستی خەوتن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە،
بەڵام بەشێوەیەكی گشتی خەوتنی ئاسایی بۆ مرۆڤ لەنێوان 7 بۆ 9 كاتژمێردایە و نابێت لەوەندە زیاتر بێت.
هەروەك رێنماییش دراوە كە گرنگە كاتی خەوتن
رێكبخرێت تا كەسەكان بتوانن پارێزگاری لە تەندروست هێشتنەوەی مێشكیان بكەن.
344 جار خوێندراوەتەوە