میدیای فەرمانگەی ئاوی بەغدا دەڵێت ؛ هاوڵاتیان و دامەزراوە حكومییەكان پارەو قەرزی ئاوی خواردنەوە نادەن و تائێستا بڕی 280 ملیار دیناریان لەسەر كەڵەكە بووە.
هەواڵ: KNNC
حامید غازی دەراجی
بەرێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی بەغدا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
فەرمانگەكەیان رۆژانە بڕی 300 لیتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان دابین دەكات
و بەوەش رۆژانە بڕی 4 ملیۆن لیتر سێجا لەئاوی خواردنەوە بەرهەم دێت بۆ دانیشتوانی
هەردو بەشی كەرخ و رەسافە.
دەراجی ئاماژەی بەوەشكردوە
ئەو بڕە پارە قەرزەی كە لەسەر هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی دەوڵەت و وەبەرهێنەران
كەڵەكە ببوو گەیشتبوە 333 ملیار دینارو تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوش تەنیا 54 ملیار
دینار لەو قەرزە دراوەتەوە .
بەرێوەبەری راگەیاندنی
فەرمانگەی ئاوی بەغدا داوای لەوەزارەتی دارایی كردوە دەستبكات بەبڕینی ئەو قەرزانە
لە بودجەی دامەزراوە حكومییەكان بۆئەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بتوانێت لەبەرهەمهێنانی
ئاوی پاك بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە
بەرهەمهێنانی ئاوی خوارنەوە لەلایەن حكومەتەوە بەبڕی 65%
پشتیوانی دەكرێت و ئەمانەتی بەغداش دۆخ و بژێوی هاوڵاتیانی بەهەند وەرگرتوە.
65 جار خوێندراوەتەوە