وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی مانگی ئابی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە بوە

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 29/09/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری بڕی فرۆشتنی نەوت و  داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئابی رابردو ئاشکراکرد و لەو مانگەدا 105 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی حەوت ملیار دۆلار زیاتر بوە.


ئابوری: KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراویكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەشی زیاتربوە لە حەوت ملیار دۆلار.


بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوی بۆ مانگی ئابی رابردو کە لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە بریتییە لە؛ بڕی 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884  بەرملی نەوتی خاو.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، داهاتی ئەو بڕە نەوتە حەوت ملیار و 160 ملیۆن دینار و 253 هەزار دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، خستنەڕوی ئەم داتایانە، لەسەر بنەمای ئەوەیە خەڵک ئاگاداری پڕۆسەی هەناردەی نەوت بێت لە وڵاتەکەدا.

84 جار خوێندراوەتەوە