سلێمانی؛ بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک، کەسێک دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 07/10/2025
کوردستان
+
-


پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردوە، کە هاوسەری ژنەکەی و هۆکاری روداوەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی بوە.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکردوە.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ دوای ئەوەی شەوی ڕابردو هێزەکانیان لەڕوداوێکی کوشتن لەگەڕەکی کارێزە وشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدراو.



بە بڕیار دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرا و  توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیربکرێت. و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لەئێستادا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی 1996 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.

113 جار خوێندراوەتەوە