وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا، رایگەیاند
خەتەنەکردنی پێشوەختەی منداڵانی کوڕ مەترسی توشبون بە ئۆتیزم دوو هێندە زیاد دەکات،
ئەو دەڵێت؛ خەتەنەکردن دەبێتە هۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئەسیتامینۆفین (تایلینۆڵ) بۆ
کەمکردنەوەی ئازار، ئەمەش هۆکارە بۆ توشبون بە ئۆتیزم.
هەواڵ:KNNC
ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جونیۆی وەزیری تەندروستی ئەمریکا لە
کۆبونەوەی کابینەکەی ترەمپدا رایگەیاندوە؛ دوو توێژینەوەکراوە و دەریدەخەن دەریدەخەن
کە ئەو منداڵانەی زوو خەتەنە دەکرێن، دوو هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە ئۆتیزم
هەیە، هەروەها بەکارهێنانی تایلینۆڵ لەوانەیە هۆکارێک بێت.
ئەم قسانەی وەزیرەکەی ئەمریکا دوای ئەو توێژینەوە
دانیمارکییە دێت کە ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە و پەیوەندییەکی نێوان خەتەنەکردن پێش تەمەنی
پێنج ساڵی و زیادبونی مەترسی تووشبوون بە ئۆتیزمی دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان دەرکەوتووە، ئەوانەی ئەو نەشتەرگەرییەیان
ئەنجامداوە، کە بریتییە لە دەرهێنانی پێستی پێشەوەی ئەندامی نێرینە(خەتەنەکردن)، ئەگەری
توشبونیان بە ئۆتیزم زیاترە لە چاو ئەو کوڕانەی خەتەنە نەکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ مانگی ڕابردو لە میانی کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی داوای لە ژنانی دووگیان کرد کە تایلینۆڵ بەکارنەهێنن و
ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی ئەگەری لە نێوان بەکارهێنانی تایلینۆڵ لە کاتی دووگیانی و
ئۆتیزمدا
.
237 جار خوێندراوەتەوە