فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به KNN ی راگه‌یاند، كه پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه و تاریق هاشمی سه‌ركرده‌ی بالای ئه‌و لیسته له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتونه‌ته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبونه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و هاوپه‌یمانێتی له‌وباره‌یه‌وه كردووه.