جه‌مال به‌تیخ، ئه‌ندامی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند، هیچ گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌كراوه، چونكه له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و دوای ئه‌وه كاندیدكرنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تردا ده‌ستپێده‌كات، وتیشی له‌ئێستادا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌له‌كردنه. له‌باره‌ی كاندیدكرنی تاریق هاشمی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌تیخ رایگه‌یاند، كورسیه‌كانی پارله‌مان و ده‌ستوری عێراق ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌له كاتێكدایه كه عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕایی ئه‌ندامی لیستی نوێبونه‌وه له لیستی عێراقیه‌دا رایگه‌یاند، كه لیسته‌كه‌یان داوایكردوه تاریق هاشمی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاندیدبكرێت.