به‌پێی ئه‌و ڕووداو ئامارانه‌ی كه سه‌نته‌ری میتۆر بۆ ڕاوێژ‌و داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نوسان له‌ماوه‌ی نێوان 22 ی شوباته‌وه بۆ 12 ئه‌م مانگه تۆماری كردوه 25 حاڵه‌ته، به‌وپێیه‌ش ته‌نها له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن واته له 22 ی شوباته‌وه تا 12 ی ئازار سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان 45 حاڵه‌تی توندوتیژی و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسانی میدیای سه‌ربه‌خۆ و حیزبی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركردوه! سه‌باره‌ت به‌جۆری پێشێلكاریه‌كانیش سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات پێشێلكاریه‌كان، خۆی له لێدان و لێسه‌ندنی كامێرا و میمۆری و سڕینه‌وه‌ی وێنه و ڕێگریكردن له رووماڵكردن و هه‌راسانكردن و هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان ده‌بینێته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌م توندوتیژی و پێشێلكاریانه له كاتێكدایه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری، رۆژنامه‌نوسان مافی ئاماده‌بونیان له چالاكیه گشتیه‌كاندایه هه‌یه و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌شی كه پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه زۆرینه‌یان رێگه پێدراوبون بۆ روماڵكردنی روداوه‌كان، به‌لام رێگریان لێكراوه له رووماڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی و تایبه‌تیدا. به‌پێی بڕگه‌ی پێنج له مادده‌ی 7 ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نوس بكات یان ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری، ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایه‌یه ده‌یگرێته‌وه كه به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌كرێت له‌كاتی به‌جێهێنانی كاره‌كانیدا، به‌لاَم به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێپێچینه‌وه له‌وكه‌سانه نه‌كراوه كه سوكایه‌تیان به رۆژنامه‌نوسان كردوه، یان رێگریان له كاره‌كانیان كردوه، به‌ڵكو له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هێرشیان كردۆته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان. سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ و داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی قازانج نه‌ویسته بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له ساڵی 2009 له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، سه‌نته‌ره‌كه بریایدا كه بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌موو 10 رۆژجارێك راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه بڵاوبكاته‌وه كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و یه‌كه‌م راپۆرتیشی له رۆژی 22 ی شوباتدا بلاَوكرده‌وه و دواهه‌مین راپۆرتیشی رۆژی 12 ی ئه‌م مانگه بڵاوكرده‌وه.