شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌ك ساڵانی رابردوو له خۆئاماده‌كردندایه بۆ یاد كردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له ساڵانی رابردوو جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئه‌و یاد كرده له كاتێكدایه كه یه‌كێك له تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته له سێداره دراوه‌و له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقیشه‌وه كیمیابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید ناسراوه‌و وه‌ك رۆشنبیران باسی لێوه ده‌كه‌ن یادی هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو ساڵێكدا له چه‌ند رۆژێك به‌ر له 16 ی ئازار ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه تا ئێستا 16 / 3 نه‌كراوه‌ته پشووی ره‌سمی. خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر ئه‌و یاد كردنه‌وه هه‌بووه.