له كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه، به‌ڵام به داخه‌وه رێژه‌ی هه‌ژاریی رۆژ له‌دوای رۆژ له زیادبووندایه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پلانێكی زانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانی هه‌ژاری و بێكارییه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌و هه‌ژارانه‌ش كه ناتوانن هه‌ژاریی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیاندا نه‌گه‌ڕێن، چونكه تا ئێستا وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست ده‌ستنیشانی هه‌ژاره‌كان بكات و هیچ نه‌بێت مووچه‌یه‌ك بۆ بژێوییان دابین بكات.