ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكداله‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی یۆرۆنیوز رایگه‌یاند، توركیا ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر كوشت و بڕی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هاوڵاتیان و به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆڕی و تێكدانی ژێرخانه‌كان و كردنی غه‌زه به زیندانێكی گه‌وره بێده‌نگ بێت. ئه‌ردۆغان هۆشداری دایه ئیسرائیل كه ئه‌و هه‌نگاوانه به تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو و دوور له رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌كوو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له ئیسرائیل كرا ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی هاوبه‌شێكی وه‌كوو توركیا. سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی بارودۆخی بێ متمانه‌یی نێوان توركیا و ئیسرائیل‌دا له‌وانه‌یه زۆرێك له رێكه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.