رایمۆند ئۆدێرنۆی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵیان گرێدا و پرسی په‌كه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كامپی مه‌خموریان تاوتوێ كرد. ئۆدێرنۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له توركیا ده‌مێنێته‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و وه‌زیری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه. ئۆدێرنۆ ته‌ئكیدی كردۆته‌وه واشنتۆن له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حكومه‌تی به‌غداد و ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی سێ قۆڵیدا كار ده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان و رێگرتن له چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه