رۆژێك دوای ده‌ربڕین و گومان و دودڵی وڵاتانی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته نوێیه‌كانی ئێران بۆ گۆڕینه‌وه‌ی یورانیۆمی پیتێنرا و ئه‌مڕۆ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پێشانگایه‌كی زانستی و ته‌كنۆلژیادا له تاران فه‌رمانی به عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌تۆمی ئێران كرد پرۆسه‌ی پیتاندنی یورانیۆم به‌رێژه‌ی 20 % ده‌ستپێبكه‌ن و له هه‌مان كاتدا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هێشتاش رێگاكانی دانوستان له‌گه‌ڵ خۆرئاواش كراوه‌یه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشتریش رایگه‌یاندبوو ئێران رێگه پێدراوه به له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكانی ئاژانسدا یورانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌ی 20% به‌رهه‌م بهێنێت. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه مونوچه‌هر موته‌كی له‌كۆنفرانسی ئاسایشی میۆنیخدا رایگه‌یاند، له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نزیكبوونه‌ته‌وه.