ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌ختی ئێران لایه‌نگرانی هه‌ر دوو باڵی ریفۆرمخوازان و پارێزگاران به‌شداری رێپێوانه‌كانی یادی شۆڕ‌شیان كرد و لایه‌نگرانی حكومه‌ت یه‌ك سه‌عات به‌ر له واده‌ی دیاریكراو له گۆڕه‌پانی ئازادی ئاماده بوون و رێگریان كرد له نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ریفۆرمخوازن. مه‌هدی مه‌ڕوبی له‌گه‌ڵ عه‌لی كه‌ڕوبی كوڕی كاتێك به‌نیاز بوون له گۆڕه‌پانی دووه‌می سادقیه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكات له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به گازی فرمێسك رێژ و به‌رد هێرش كرایه سه‌ری و ئوتۆمبیله‌كه‌ی تێكشكێندرا و دوای بریندار كردنی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له‌شوێنی رووداوه‌كه دوورخرایه‌وه و پاشان كوڕه‌كه‌شیان ده‌ستگیر كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه له شه‌قامی زه‌نجانیش هێزه‌كانی به‌سیج هێرشیانكرده سه‌ر ئوتۆمبیله‌كه‌ی محه‌ممه‌د خاته‌می و شوشه‌كانی ئوتۆمبیله‌كه‌یان شكاند و محه‌مه‌د ره‌زا خاته‌می برای مه‌حه‌مه‌د خاته‌می و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه نه‌وه‌ی خومه‌ینیه له نێو خۆپیشانده‌راندا ده‌ستگیركران. هاوكات مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له وتارێكدا له گۆڕه‌پانی ئازادی ئاشكرای كرد كه یه‌كه‌م به‌شه یورانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌ی 20%یان به‌رهه‌م هێناوه و وتیشی له تواناماندایه یورانیۆمی ئاست 80%یش بپیتێنین به‌ڵام خۆمان ئه‌و كاره ناكه‌ین.