عێراق له‌رێگه‌ی واژۆكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق، بڕی ملیارێك دۆلار وه‌ك قه‌رز له ژاپۆن وه‌رده‌گرێت و له‌ماوه‌ی 40 ساڵدا قه‌رزه‌كه‌ش ده‌داته‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، باقر جه‌بر زوبه‌یدی، وه‌زیری دارایی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه به‌نیازن له‌رێگه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌وه 3 وێستگه بۆ ئاماده‌كردنی ئاوی پاك و شیاو بۆ خواردنه‌وه، له‌گه‌ڵ بنیادنانی وێستگه‌یه‌كی تر بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به توانای 120 مێگاوات له‌پارێزگای ئه‌نبار و وێستگه‌یه‌كیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن.