ئاژانسه‌كانی هه‌والی سودان بلاویانكردۆته‌وه كه ئندۆرانس ئیدۆی به‌ره‌گه‌ز نێجیری و یاریزانی یانه‌ی مه‌ریخی سۆدانی له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌مه‌ل گیانی له‌ده‌ستداوه. شایه‌تحاڵێكیش كه له‌نێو یاریگادا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند كه پێشتر ئیدۆی له‌لایه‌ن عه‌تبه‌ره‌ی یاریزانی یانه‌ی ئه‌مه‌له‌وه تۆپێك به‌ر سنگی ده‌كه‌وێت‌و دواتر ده‌درێت به‌زه‌ویدا. به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئوم ده‌رمانیش ئاشكرایكرد كه ئیدۆی به‌هۆی دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئیدۆی كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سودانیشه، له‌ساڵی 2006 له‌یانه‌ی ئۆلفینی نێجیرییه‌وه رویكرده یانه‌ی مه‌ریخ‌و دوای سالێك چووه یانه‌ی نه‌سڕی ئیماراتییه‌وه، دوای ساڵێك یاریكردن له‌و یانه‌یه گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی مه‌ریخ