دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌وێڵه و به‌رپرسانی یه‌كێتی له ته‌وێڵه ده‌چنه ناو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت، له‌و كاته‌دا رووبه‌روو ،عه‌بدولره‌حمان نه‌قشبه‌ندشێخ ی كه‌سایه‌تی دیار و یه‌كێك له شێخه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی ره‌خنه‌ی ئه‌وه له به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و به‌رپرسه حزبیه‌كان ده‌گرێت، كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان نایاساییه. له به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌وێڵه هه‌ره‌شه له شێخ عه‌بدولرحمان نه‌قشبه‌ندی ده‌كات و دوابه‌دوای ئه‌و روداوه‌ش هه‌ر خۆی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رده‌كات.