به‌پێی ڕاگه‌یاندنێكی ڕوانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كان JFO رۆژنامه‌نوسان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین پێشێلكاریی بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش له ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و ده‌ستگیركردن و ئازاردانیان، له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه. ئه‌و ناوه‌نده كه له كوردستان پشتی به زانیاری چه‌ندین رێكخراوی به‌رگری له مافی رۆژنامه‌نوسان به‌ستووه، ئاماژه‌به‌وه ده‌كات كه كۆی ئه‌و توندوتیژیی و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان كراوه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌وه تا داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان 50 حاڵه‌تی پێشێلكاریی ئه‌نجامدراون كه 23 یان له هه‌رێمی كوردستان و 27 یان له پارێزگاكانی عێراقدا تۆماركراوه.