بەهۆی ژێرئاوکەوتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی نایاسایی
له ئیجه، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان منداڵن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە نزیک دوورگەی ئینوری دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە
و بەهۆیەوە پێنج منداڵ و دوو ژن خنکاون.
هاوکات، میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، یه‌كه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، له قۆناغی یه‌كه‌مدا جه‌سته‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت
ساڵه و منداڵێكی ساوایان دۆزیووه‌ته‌وه. دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه
كه سێیان منداڵ و دووانیان ژنن.
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، رووداوه‌كه كه نیوه‌ڕۆی
دوێنێ روویداوه تیمه‌كان تووانیوویانه ١٢ كه‌س رزگاربكه‌ن كه چواریان منداڵ و
سێیان ژنن.
میدیاكانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئه‌و
١٢ كه‌سەی کە رزگاركراون ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی هیۆس كراون، هاوڵاتی توركیان و داوای
پێدانی مافی په‌نابه‌ری سیاسی‌یان له دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان
كردووه.
3805 جار خوێندراوەتەوە