بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە، موچەى وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەتەکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
11037 جار خوێندراوەتەوە