وەزیری ناوخۆی تورکیا
بە ناردنەوەی چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش هەرەشە لە ئەوروپا دەکات.
ئەمڕۆ، شەممە، ٢ی تشرینی دووەمی، ٢٠١٩، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی
ئەوروپاکرد و رایگەیاند، چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتی
خۆیان.
روونیشیکردەوە، تورکیا
ئوتێل نییە و مانەوەی چەکدارانی داعش قبوڵ ناکەن.
ئەم لێدوانەی وەزیری
ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندینجار بە کردنەوەی
دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاکردووە و بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی
ئەوروپاوە بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، پەیوەندییەکانی تورکیا و
وڵاتانی ئەوروپا گرژی تێکەوت.
ئەم هەڕەشەی تورکیا لە
کاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لەلای تورکیا دەستبەسەرکراون و
زۆربەیان هاوڵاتی وڵاتانی ئەوروپان و دوای کەوتنی خەلافەتی داعش، ئەو وڵاتانە
ئامادەنەبوون وەریانبگرنەوە.
3692 جار خوێندراوەتەوە