بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند،
سبەی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچە بەردەوامی
دەبێت.
روونیشیکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە، موچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی
و کەس و کاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە
و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان
کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی
هەیە.
7670 جار خوێندراوەتەوە