ئەمڕۆ دەورییەی
پێنجەمی سوپای ڕوسیا و تورکیا لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و
وەک هەمیشە خەڵكی کۆبانێ ڕێگریان لە کاروانە هاوبەشەکە کرد.
خەڵکی کۆبانێ بۆ
ماوەیەک کاروانی ئۆتۆمبیلەکانیان ڕاگرت و نەیانهێشت بەردەوامنبن، بەڵام لەلایەن
ئۆتۆمبیلە تورکییەکانەوە تەقەیانلێکراوە و ٤ هاوڵاتی برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی هەوار بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی
بەردبارانکردنی دەورییەی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە گوندی کۆرپنگارێ لە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، سوپای تورکیا بە گولـلە وەڵامی
هاوڵاتییانی داوەتەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئیستا چوار کەس بە سەختی
برینداربوون.
1479 جار خوێندراوەتەوە