وتەبێژی سوپای
پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەنجامدەران و ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت،
لە زۆرینەی شارەکان ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون.
ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند "لە کۆی ٧٥٠ شارەکانی ئێران لە ١٠٠ شار
خۆپیشاندان و ڕووداوی نەخوازراو هەبووە، لە کۆی ئەو شارانەشدا ڕێکخەرانی
خۆپیشاندەران ناسراونەتەوە و بەشێکیان دەستگیرکراون".
وتیشی "لە پارێزگاكانی ئەلبورز و تاران و
شیراز بە تەواووتی ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون و زۆربەی خۆپیشاندانەكان
لەلایەن دوژمنانی هەڵاتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاندراون ".
وتەبێژەکەی سوپای پاسداران جارێکی دیکە
خۆپیشاندانەکانی خستەوە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشی بووە کە
بەشێکی زۆری خۆپیشاندانەکان لەلایەن بنەماڵەی شاو و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەوە
هاندراون.
لە هەینی ڕابردوەوە نرخی بەنزین لەلایەن
دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە گرانکرا، خەڵکی لە شارەکانی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و
ناوچە کوردییەکانی ئێرانیش بێبەش نەبوو لەو هەستانە جەماوەرییە، بەڵام بەبڕوای
خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هێوربونەوەی دۆخەکە زۆرینەی ئەو کەسانە
دەستگیردەکات بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.
1341 جار خوێندراوەتەوە