كارەبا لە تەواوى تونس کوژاوەتەوە، تا ئێستا هۆکارەکەى دیار نییە وەزارەتى
ناوخۆى وڵاتەکەیش دڵنیایی دەدات کە هیچ کێشەیەکى ئەمنیی لە وڵاتەکە نییە.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانى ئەمڕۆ
کارەبا لە تەواوى تونس کوژاوەتەوە، کۆمپانیاکانى کارەباش لە تونس دەڵێن: ئەم
کوژاندنەوەیە تەواوى وڵاتەکەى گرتوەتەوە و تا ئێستاش هۆکارەکەى دیار نییە و
کاردەکرێت بۆ دیاریکردنى کێشەکە و چارەسەکردنى.
لە بەیاننامەیەکیشدا
وەزارەتى ناوخۆى تونس بڵاویکردوەتەوە؛ دۆخى ئەمنیی لە وڵاتەکە جێگیرە و دەشڵێت:
کاردەکەین بۆ پاراستنى بەردەوامى ئەمنییەتى هاوڵاتییانمان.
لەگەڵ ئەوەى کۆمپانیاى
تایبەت بە کارەبا و غازى تونس رەتیدەکاتەوە، بەڵام میدیا ناوخۆییەکانى تونس ئاماژە
بۆ ئەوە دەکەن کە ئاگرێک لە وێستگەى کۆمپانیاى برادسى تونسى بۆ کارەبا و غاز کەوتوەتەوە
و ئەوەش بوەتە هۆى پچڕانى کارەبا لە تەواوى ویلایەتەکانى وڵاتەکە.
237 جار خوێندراوەتەوە