ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، کۆتایی هاتنی پرۆسەی سەرژمێری ڕاگەیاند و پرۆسەکەی بە سەرکەوتو وێناکرد، دوای ئەوەی، ڕێژەی سەرژمێری لە شارەکەدا گەشتوەتە 100 ٪ .
هەواڵ: KNNC
درەنگانێکی ئەمشەوی چوارشەممە، ڕێبوار تەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی پڕۆسەی سەرژمێری راگەیاند و جەختی کردەوە بژمێرەکان بەسەرکەوتوی کارەکانیان تەواو کردوە.
باسی لەوەش کرد بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت و ئەمانیش وەک پارێزگای کەرکوک تا ڕێنمای نوێ پابەندی بڕیارەکە دەبن.
لەباریە ئەو خێزانانەی دۆخی تایبەتیان هەیە لە دەرەوەی کەرکوک دەژین و بۆ سەرژمێر گەڕاونەتەوە شارەکە، پارێزگاری کەرکوک ئاماژەوە بەوەدا، سبەینێش ڕێنمای نوێمان دەبێت بۆ هاتوچۆکردن و ئاسانکاریش دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی دۆخیان تایبەتە تا بتوانن هاتوچۆ بکەن.
124 جار خوێندراوەتەوە