کۆمپانیای مێتا تایبەتمەندییەکی نوێ لەسەر نامەی
دەنگی بۆ ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ زیاد دەکات و ڕاستەوخۆ نامە دەنگییەکان
دەکاتەوە بە نوسین.
هەمەڕەنگ:KNNC
کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداری هەریەک لە فەیسبوک،
ئینستاگرام، واتسئەپ تروس دەکات بڵاویکردەوە،
تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ زیاد دەکەن و سود لە زیرەکی دەستکرد
دەبیین.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاشکرا کراوە، کارەکانی
گۆڕینی پەیامی دەنگی بۆ نوسین بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بوە و هەرچەندە نامەی
دەنگی لەو ئەپەدا زۆر بەکار دەهینرێت، بەڵام مێتا ئاماژەی بەوەکردوە، پێدەچێت
بەکارهێنەران هەمیشە دەرفەتی ئەوەیان نەبێت گوێ لە نامە دەنگییەکان بگرنەوە بۆیە تایبەتمەندی
نوسینەوەی نامە دەنگییەکان زیاد دەکەن.
ئێستا تایبەتمەندی نوسینەوەی نامە دەنگییەکان لە مۆبایلەکانی
ئایفۆنەکان جیگر کراوە کە لە دواین ڤێرژنیدا ئایفۆن ڕێگە
دەدات پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان تۆمار بکرێن و دواتریش دەبنە تیکست، کۆمپانیای
مێتا ڕایگەیاند، هاوشێوەی ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات.
هەرچەندە ئەو تایبەتمەندییە ماوەیەکی زۆرە
چاوەڕوان دەکریت جێگیر بکرێت، بەڵام ئێستا پشتگیری زمانی سنووردارە و هەمو
زمانێک ناگرێتە خۆی.
بۆ چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی لە واتسئەپ،
پێویستی بەم هەنگاوانە هەیە Settings - Chats - Voice messag - anscripts menu و
زمانی دڵخوازت هەڵدەبژێریت، پاشان دەتوانیت لەسەر نامە دەنگییەکە دەست
ڕابگرت تا ئەو کاتەی بژاردەی نوسینەوەی نامەدەنگییەکەت پێ دەدات.
54 جار خوێندراوەتەوە