قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان شارەكان هەڵدەگیرێت

KNN : Kurdish News Network
06:30 - 22/11/2024
عێراق
+
-

لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری: ئەمشەو لە دوای كاتژمێر (12) قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان شارەكان هەڵدەگیرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

فەریق میقداد میری، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری گشتی رایگەیاند: بڕیار دراوە كە قەدەغەی هاتوتۆ لەنێوان پارێزگاكانی عێراقدا هەلبژگیرێت و بڕیارەكەش لە ئەمشەو كاتژمێر (12:00)ـوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

ئاماژەی بەئەوەشكرد، هاتوچۆ كردن لەنێوان پارێزگان ئاسایی دەبێتەوە، پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق بەردەوام دەبێت لە كارەكانی خۆی.


پێشتر و بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و تۆماركردنی دانیشتوانی، حكومەتی عێراق بڕیاردا كە رۆژانی (20 و 21ـی 11ـی 2024) قەدەغەی هاتوچۆ بێت، دوێنێ دوای تەواو بونی هەردو رۆژەكە قەدەغەی هاتوچۆی لەناو شارەكان هەڵگرت.

90 جار خوێندراوەتەوە