كۆمكاری عەرەبی تاوتوێی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەكات

KNN : Kurdish News Network
10:46 - 23/11/2024
عێراق
+
-

كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی بۆ داواكارییەكەی عێراق دەربڕی بۆ بەڕێوەچونی كۆبونەوەی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، وادەی كۆبونەوەكەشی دیاری كرد.

هەواڵ:KNNC

كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رۆژی یەکشەممە كۆبونەوەی نائاسایی بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق ئەنجامدەدات و كۆبونەوەكەش لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی دەبێت و لەسەر داواكاریی عێراق بەڕێوەدەچێت.

پێشتر حوسام زەكی، یاریدەدەری ئەمنیداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی وتی: ئەمیندارێتی گشتیی كۆمكاری عەرەبی داواكارییەكی فەرمی لە عێراقەوە پێگەیشتوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.

وتیشی: عێراق داوای بەڕێوەچونی كۆبونەوەی نائاسایی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كردوە لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بەزوترین كات بۆ پرسی بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و هەوڵی پەلكێشكردنی بەرەو جەنگی هەرێمایەتی.

130 جار خوێندراوەتەوە