کیلیان مۆرفی دەیەوێت
سینەمایەک نۆژەن بکاتەوە، کە بە منداڵی بینەری فیلمەکان بوە تێیدا، دەشڵێت:
دەیەوێت بیرەوەرییەکانی منداڵی زیندو بکاتەوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە،
کلیان مۆرفی ئەستێرەی بەناوبانگی ئێرلەندی لە بواری نواندن، سینەمای فۆنیکسی لە
شاری دینگڵ-ـی لە ئیرلەندا کڕیەوە.
سینەماکە لەدوای100 ساڵ
لە ئەنجامدانی چالاکی هونەری، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 و بەهۆی هاتنی
ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراوە.
مۆرفی بەهاوکاری هاوسەرەکەی، پلانیان هەیە لەساڵی داهاتوەوە بیناکە نۆژەنبکەنەوە
و بیکەنەوە بە شوێنێکی تایبەت بە کاری هونەری.
لەبارەی سینەماکەوە مۆرفی
وتویەتی: "لەگەڵ باوکم بە منداڵی لەو سینەمایە تەماشای فیلممان کردوە بۆیە ئێمە
دەزانین کە سینەما بۆ دینگڵ مانای چییە؟".
مۆرفی و هاوسەرەکەی، دوای کڕین و خاوەندارێتی سینەماکە جەختیانکردوەتەوە شوێنەکە
وەک گەوهەرێکی سەربەخۆی هونەری لە دڵی شارۆچکەکەدا
دەمێنێتەوە.
سینەماکە رەمز و مێژویەکی
شارەکەیە و بۆیەکەمجار لەلایەن برایان جیمی و جۆنی هۆلیهانەوە دروستکراوە و لە ساڵی
1919 چالاکی هونەری تێدا ئەنجامدراوە.
56 جار خوێندراوەتەوە