36 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، داوا لە وەزارەتی دەرەوە و
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی وڵاتەکە دەکەن، کۆبونەوەیەکی بەپەلە سازبکرێت بۆ
تاوتوێکردنی هەڵوێستی تورکیا، سەبارەت بە پێشوازیکردن لە بەرپرسانی بزوتنەوەی
حەمماس.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی "The Hill"ی ئەمریکی، بڵاویکردوەتەوە، ئەندامانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا چەند راپۆرتێکیان لەبەردەستدایە کە باس لە ئەگەری
گواستنەوەی بارەگاکانی بزوتنەوەی حەمماس دەکات بۆ تورکیا، هەروەها نیگەرانیشیان دەربڕیوە
سەبارە بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ بزوتنەوەی حەمماس.
ئاماژەیان بەوەشکردوە،
لەسەردەمی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی
بزوتنەوەی حەمماس نیگەرانکەرە.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکردوە، تورکیا رەتیکردوەتەوە، پەناگەیەکی ئارام بۆ بەرپرسانی بزوتنەوەی حەمماس
دابینبکات.
هاوکات، رۆژنامەی "جوود
ئینسایدەر" ـی ئەمەریکی رایگەیاندوە، دوو بەرپرسی بزوتنەوەی حەمماس قەتەریان
بەرەو تورکیا بەجێهێشتوە.
مەجید ئەنساری، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سەرکردەکانی تیمی دانوستانکاری حەماس لە ئێستادا
لە دۆحە نین و لە نێوان پایتەختە جیاوازەکاندا هاتوچۆ دەکەن.
57 جار خوێندراوەتەوە