ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی
شاری سلێمانی دەستیانبەسەردا دەگیرێت و لە ساڵی نوێوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا
ناتوانێت بێتە سەر شەقامەکان.
هەواڵ: KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
لە سلێمانی رایگەیاند: لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا ئەفسەرانی نێو بازگەکان پێیان راگەیەندراوە،
ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بکەنەوە کە تاکو ساڵی نوێ مۆڵەتیان هەیە
شۆفێری بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە بکەن و لە دوای ساڵی نوێوە ناتوانن بێنە سەر شەقامەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
هەرێمی کوردستان بەکۆی گشتی 63 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەیە، لەم ژمارەیە 35 هەزاری
ئۆتۆمبێلی شاینە و مەلیکەن کە نرخیان لە چوار هەزار دۆلار بۆ شەش هەزار و 500 دۆلارە،
زیاترینی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە سنوری پارێزگای سلێمانین.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
رونیشیکردوە، لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا نرخی هەریەکە لە
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دابەزیوە، کە بۆ هەر دانەیەک هەزار و 500 دۆلار بۆ دوو هەزار
دۆلاری لێ کەمبۆتەوە.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
686 جار خوێندراوەتەوە