ئەو موشەكەی
حزبوڵا تەلئەبیبی پێ موشەك باران دەكات ئیسرائیلییە، ئێران موشەكی سپایكی گۆڕی بۆ ئەڵماس و وڵاتانی ئیسرائیل و رۆژئاوای
نیگەران كرد.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی
نیۆرك تایمز بڵاویكردەوە؛ ئەو موشەكانەی كە لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە
بەكاردەهێنرێت بۆ بەئامانج گرتنی ئیسرائیل، موشەكی (سپایك)ـی ئیسرائیلە، بەڵام
لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەشەی پێدراوە.
ئەوەی
خستوەتەڕو، لە ساڵی (2006) و لەكاتی جەنگی حزبوڵا و ئیسرائیل، چەكدارەكانی لوبنان
دەستیان بەسەر ئەو موشەكانەدا گرتوە و دواتر رەوانەی ئێران كراوە بۆ ئەوەی بەدیزاینی
نوێ دروستبكرێنەوە.
رۆژنامەی
نیۆرك تایمزی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای پاسدارانی ئێران سەركەوتوبوە
لە پەرەپێدانی موشەكە و ناوی (ئەڵماس)ـی لێناوە، ئێستا ئەو موشەكە بوە بەبەشێك لە توانا
سەربازییەكانی حزبوڵڵای لوبنان كە بۆ بەئامانجگرتنی ناوچەكانی ئیسرائیل بەکاریدەهێنێت.
موشەکی ئەڵماس
چییە؟
لەبنەڕەتدا
موشەكەكە دروستكراوی ئیسرائیلە، بەڵام دوای دەستبەسەردا گرتن و رەوانەكردنی بۆ ئێران و بەرزكردنەوەی توانای، ئێستا
موشەكی ئەڵماس مەوداكەی دەگاتە (10) میل، بە
وردبینییەکی بەرز، سیستەمی ئاڕاستەی پێشکەوتو دەهاوێژرێت و وایكردوە ببێتە جێگەی
مەترسی گەورە بۆ سەر توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل.
بەهۆی ئاسانی
ئاڕاستەكردن و هاویشتنی لە شوێن و هۆكارە جیاوازەكانەوە، توانای هەیە لە ئاسمانەوە هێرش بكاتە سەر تانک و زرێپۆشەکان ئەوەش
وایكردوە وردبینی و کاریگەریی زیاتری موشەكی ئەڵماس بەرز بکاتەوە.
بەرەوپێشچونی
توانا سەربازییەكانی ئێران و موشەكی ئەڵماس وەك بەشێك چەكەكانی دەستی حزبوڵای
لوبنانی، هەرەیەك لە ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا نیگەران كردوە.
590 جار خوێندراوەتەوە