لە پێنج رۆژدا، نزیکەی 450
کەس لە سوریا کوژراون و بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ:
زیاتر لە 60 هاوڵاتیی سڤیل لەنێو کوژراواندان.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری قوربانییانی شەڕ
و ئاڵۆزییەکانی پێنج رۆژی رابردوی سوریای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، لەو
ماوەیەدا 446 کەس لە حەلەب و ئیدلب کوژراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەکە، 200 چەکداری
دەستەی تەحریری شام و 44 چەکداری هێزی نیشتیمانی هاوپەیمانی تورکیا لە
پێکدادان و بۆردومانەکانی روسیا و سوریادا کوژراون.
لە بەرامبەردا 141 سەربازی سوپای سوریا و
چەکدارانی نزیک لە ئێران و حکومەتی سوریا کوژراون.
هەر بەپێی ئامارەکان، لەو ماوەیەدا 61
هاوڵاتیی مەدەنى لە پێکدادانەکاندا کوژراون و 33 لەوانەش لە بۆردومانەکانی روسیادا
بونەتە قوربانیی.
60 جار خوێندراوەتەوە