وتەبێژی پێنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 03/12/2024
جیهان
+
-

وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بە پێشهاتەکانی سوریاوە نییە، وتیشی: بۆ نەهێشتی داعش لەو وڵاتە لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن، بۆئەوەی هەسەدە هاوکارێکی سەرەکییانە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکی (پێنتاگۆن)، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردو لە سوریا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو روداوانەوە نییە

 

وتیشی: ئامادەن بەژوەندی و هێزەکانیان لە ناوچەکە بپارێزن، بەتایبەت ئەوانەی لە سوریا کاردەکەن، بۆئەوەی شکستی داعش مسۆگەر بکرێت.

 

وتەبێژەکەی پێنتاگۆن سەبارەت بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت، ئەوان بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و وتیشی، هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییە لە ئەرکی شکستپێهێنانی داعش. 

 

رایدەر ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەشکردنی هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووینەداوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

119 جار خوێندراوەتەوە