وتەبێژی یەپەژە بۆ KNN: پشتیوانی لە گەلەکەمان دەكەین

KNN : Kurdish News Network
05:57 - 03/12/2024
کوردستان
+
-

وتەبێژی یەپەژە بە (كەی ئێن ئێن)ـی وت: بڕیاری چۆڵكردن یان بەرگریكردن لە شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بەدەست دانیشتوانەكەیەتی و هەوڵەكانمان بۆ كردنەوەی رێگەیەكە بۆ رزگاركردنی خەڵك و ئاوارەكان.


هەواڵ: (KNNC)


روکەن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن لەسەر دۆخی حەلەب و گەڕەکە کوردیەکان بە (KNN)ـی رایگەیاند: بڕیاری چۆڵكردن یان بەرگریكردن لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بەدەست دانیشتوانەكەیەتی لە هەر دو حاڵەكەشدا پشتیوانی لە گەلەکەمان دەكەین.


وتیشی: ژمارێک لە شەڕڤانی یەپەژە و یەپەگە بەدیل کەوتونەتە دەستی چەکدارەکان و لەهەوڵی ئازادكردنیانداین.


وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەوڵەكانمان بۆ كردنەوەی رێگەیەكە بۆ رزگاركردنی خەڵك و ئاوارەكانە.

291 جار خوێندراوەتەوە