نرخی زێڕ بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک بەردەوامە
لە دابەزین، ئۆنسەیەک بە 2631 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان،
نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2631.6 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت،
لەم هەفتەیەشدا نرخەکەی بە رێژەی 0.8% دابەزیوە.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی
ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 2654.70 دۆلار بۆ هەر
ئۆنسەیەک.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکە، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بە (31.31) دۆلار جێگیر دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە
و گەیشتوەتە 935.95 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
2068 جار خوێندراوەتەوە