نەتانیاهۆ: ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ڕژێمی نوێ لە سوریا پەیوەندیمان هەبێت

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 10/12/2024
جیهان
+
-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: خوازیاری پەیوەندییە لەگەڵ ڕژێمی نوێ لە سوریا.

 

 

هەواڵ: (KNNC)

 


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی (X) بڵاویکردوە؛ ویستی وڵاتەكەیەتی كە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی نوێ لە سوریا هەبێت، بەڵام بە ئەو مەرجەی رێگە بە ئێران نەدات بەبونی لە ئەو وڵاتەدا، یان رێگری لە گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵای لوبنان بكات.


نوسیویەتی؛ بە نیاز نین دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا بکەن، بەڵام مەبەست لە دروستكردنی ئەم پەیوەندیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و سوریایە.

 

نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامژاەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ ئەوەی توانا ستراتیژییەكانی سوپای سوریا نەكەوێتە بەردەستی تیرۆرستان رێگەی بەهێزی ئاسمانی توانا سەربازییە بەجێماوەكان بۆردومان بکەن.


پێشتر و دوای روخانی بەشار ئەسەدی سەرۆك كۆماری پێشوی سوریا، سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل سوپای وڵاتەكەیان راسپارد بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک لە باشوری سوریا كە ئەوەش بەمەبەستی "دەورخستنەوەی هەڕەشەی تیرۆرستییە".

216 جار خوێندراوەتەوە